لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان مەترسییەکانی بڵاوبوونه‌وه‌ى مادە هۆشبەرەکان تاووتوێ ده‌كات
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر راسپاردەو پێشنیازەکانی بەیاننامەی کۆتایی كۆنفرانسی مەترسییەکانی مادە هۆشبەرەکان و رێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی، ئەمڕۆ 2019/4/30، لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان له په‌رله‌مانی كوردستان، بەسه‌رپه‌رشتیی عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود، سەرۆکی لێژنەو ئامادەبوونی جێگر‌و بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبۆوه.
لەکۆبوونەوەکەدا کە لەهۆڵی مادەى ۱٤۰ له ته‌لارى په‌رله‌مان بەڕێوەچوو، راسپاردەو پێشنیازەکانی بەیاننامەی کۆتایی كۆنفرانسی مەترسییەکانی مادە هۆشبەرەکان و رێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی كه‌رۆژی 2019/4/28 له‌زانكۆى لوبنانی-فه‌ڕه‌نسی به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆى لەبارەوه كرا‌و هەریەک لە ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە ڕاوبۆچوونەکانی خۆیان له‌باره‌یه‌وه خستەڕوو و بڕیاردرا بەهەماهەنگی لەگەڵ لیژنەکانی دیكه‌ی پەیوەندیدار له په‌رله‌مانى كوردستان و هێنانی کەسانی پسپۆڕ‌و شارەزا به‌مه‌به‌ستی سوودوه‌رگرتن له سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازه‌كانیان بۆ ئه‌نجامدانى رێکاری یاسایی پێویست بۆ هەموارکردنی یاسای مادە هۆشبەرەکان ژماە ٦٨ی ساڵی ۱۹٦٥ی هەموار کراو.