به‌ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی بوارى راگه‌یاندن به‌بۆنه‌ی یادی 121 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریى كوردى خه‌ڵاتكران
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 2019/4/25، هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، به‌شداریى له‌رێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی بوارى راگه‌یاندن كرد، كه‌زانكۆى پۆلیته‌كنیكیی هه‌ولێر به‌بۆنه‌ی یادی 121 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریى كوردى رێكیخستبوو.
به‌ر له‌ده‌سپێكردنی رێوڕه‌سمه‌كه، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ د.كاوه شێروانی، راگرى زانكۆكه و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایانی زانكۆكه كۆبۆوه و باسیان له ره‌وشی خوێندن و مامۆستایان و قوتابیانى زانكۆكه‌و كێشه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ی خوێندن و به‌شه ناوخۆییه‌كان كرد‌و جه‌ختییان له‌سه‌ر گرنگیدانی زیاتر به پرۆسه‌ی خوێندن و ره‌وش و گوزه‌رانی مامۆستایان و قوتابیان له هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، باسى له رۆل و هه‌نگاوه‌كانى په‌رله‌مانی كوردستان له به‌رجه‌سته‌كردنی ته‌واوى مافه‌كانی چین و توێژه جیاجیاكانى كۆمه‌ڵگه كرد له‌ده‌ركردنی یاسا و چاودێریكردن و به‌دواچوون بۆ داخوازییه‌كانیان، له‌نێویاندا مامۆستایان و قوتابیان كه دوو چینی گرنگی كۆمه‌ڵگه‌ن.
دواتر جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاوه‌ریى راگر‌و مامۆستایانى زانكۆكه‌كه به‌شداریی له‌ڕێوڕه‌سمى دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی بوارى راگه‌یاندن كرد، كه‌زانكۆى پۆلیته‌كنیكیی هه‌ولێر به‌بۆنه‌ی یادی 121 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریى كوردى رێكیخستبوو و تیایدا ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تیی بوارى راگه‌یاندن كه ماوه‌یه‌كی دوورودرێژه خزمه‌ت به‌بواره‌كه ده‌كه‌ن خه‌ڵاتكران وه‌ك رێزلێنانێك له‌ماندووبوونیان و حزمه‌تكردنیان به وشه‌و زمانی شیرینی كوردى له‌بوارى رۆژنامه‌گه‌ریدا.