به‌ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان یاریی کۆتایی خولی برایەتی بۆ تیپه‌كانى كه‌مپه‌كانی سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌مه ۲٨ی نیسانی ۲۰۱۹، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی کونسوڵخانەی فه‌رەنسا له هه‌ولێرو دەزگای خێرخوازیی بارزانی، له‌كۆلێجی په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشی، ئاماده‌ی یاریی کۆتایی خولی برایەتی بۆ تۆپی پێی بجووککراوە بوو كه بۆ سه‌رجه‌م تیپه‌كانى كه‌مپه‌كانی سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر رێكخرابوو، مەبەست لە رێكخستنى ئه‌وجۆرە خولانه فه‌راهه‌مكردنی کەشێکێ ئارام و ئاسوودەیه بۆ ئاوارەکان.
یاری کۆتایی خوله‌كه‌ش كه به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له بەرپرسانی حکومی و سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق به‌رێوه‌چوو، لەنیوان تیپی کەمپی دیبه‌گەو تیپی كه‌مپی دارەشەکران بوو و له ئه‌نجامدا تیپی كه‌مپی دارەشەکران توانیی به ٤ گۆلًَ بەرامبه‌ر به ۲ گۆڵ یارییه‌كه بباته‌وه.
شایەنی باسە دوای هیرشەکانی داعش بۆ سەرعێراق و سووریا بەشێکی زۆر لەم خەڵکانە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون، لەلایەن خەڵکی هەرێمی کوردستان سەڕەرای بوونی قەیرانی دارایی باوەشییان بۆ كرایه‌وه.