بهسهرپهرشتیی جێگرى سهرۆكی پهرلهمان وۆڕکشۆپێک بۆ دروستکردنی داتابەیسێکی زانیاری لەپەرلەمان بهڕێوهچوو
سەعات ۱۰ى بەیانیی ئەمڕۆ ۱٦/٤/۲۰۱۹، بەسەرپەرشتیی هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانى كوردستان وۆڕکشۆپێکی سهبارهت بەدروستکردنی داتابەیسێک بۆ ڕێکخستن و کۆکردنەوەی زانیارییەکان بۆ کاری لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان سازكرد.
لە وۆڕکشۆپەکەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرۆک و سکرتێری لیژنەکان ئامادەیبوون، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەوتەیەکدا ئاماژهی بهوهكرد کە پێشتر لەگەڵ سەرۆکی لیژنەکانی پەرلەمان کۆبۆتەوەو یەکێک لەو خاڵانەی باسیان کردووە دروستکردنی داتابەیسێکی زانیاری بووە بۆئەوەی لەبەردەستی لیژنەکاندا بێت و سوودی لێوەربگرن بۆ کارەکانیان، ئەوەشی خستەڕوو کەسەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانیان ڕاسپاردووە بەهاوکاریی ستافی لیژنەکان ئەو کارە ئەنجامبدەن، هاوکات سوپاسی سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کردو داوای لەسەرۆک لیژنەکان کرد پشتیوان و هەماهەنگیی سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان بن.
پاشان فوئاد ئەحمەد، بەرپرسی سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان، بابهتێكی پێشکەشکردو تیایدا ئەو زانیارییانەی دەستنیشانکرد کەپێویستە کۆبکرێنەوە لەگەڵ سەرچاوەکانی گەیشتن بەزۆرترین زانیاری و پۆلێنکردنیان.
لە کۆتایی وۆڕکشۆپەکەشدا هەریەک لە سەرۆک لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان وۆڕکشۆپەکەیان بەتێبینییەکانیان دەوڵەمەندتر کردو ئامادەییان نیشاندا بەگیانی یەک تیم ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.