سكرتێری پەرلەمانى كوردستان بەشداری لە لوتكەی سەرۆك پەرلەمانانی وڵاتانی دراوسێی عێراق لە بەغدا دەكات
رۆژی هەینی 19/4/2019، شاندێكی پەرلەمانی كوردستان بەسەرۆكایەتیی مونا نهبی قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان، بەیاوەریی د.رێبوار بابكهیی، سهرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكان و رەوەندی كوردستانی له پهرلهمانی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنهی ناوبراو و نوینە ری پێكهاتەی كلدان سریان ئاشوور، بەرەو بەغدا بەڕێكەوتن بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی سەرۆك پەرلەمانانی وڵاتانی دراوسێی عێراق بەمەبەستی گەنگەشەكردنی بابەتەكانی ( ئۆقرەیی سیاسی و گەشەسەندن).
شاندی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ دكتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبووەوە، هەروەها بە ئامادەبوونی دكتۆر بەشیر حەداد، لەگەڵ مونتهسر ئەلزهوعهبی باڵیۆزی وڵاتی ئوردن كۆبووهوه.