سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان یادی 121 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریى كوردى له رۆژنامه‌وانان پیرۆز ده‌كات
به‌بۆنه‌ی یادى 121 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریى كوردى، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م رۆژنامه‌وانانى كوردستان ده‌كات، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌بۆنه‌ی یادى 121 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریى كوردى گه‌رمترین پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م رۆژنامه‌وانانی كوردستان ده‌كه‌ین.
هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی یاسای كارى رۆژنامه‌وانی توانیویه‌تی هه‌نگاوی گرنگ به ئاراسته‌ی فراوانبوونی مه‌وداكانی ئازادی و كارى میدیایی بهاوێژێت، ئازادیی رۆژنامه‌وانى و میدیایی، سیمای دیاری ئه‌زموونی كوردستانن و خوازیاری گه‌یشتنی زیاتری رۆژنامهوانانین به زانیارییه‌كان و په‌یڕه‌وكردنی شهفافییهتین له دامه‌زراوه حكومییه‌كان بۆ رۆژنامه‌وانان و ده‌بێ رۆژنامه‌وانانیش رێزی ئازادیى تاكه‌كه‌سی و سنووره‌كانی كاركردنی میدیایی بگرن و په‌نا نه‌به‌نه به‌ر هێرش و چه‌واشه‌كاریى نابه‌جێ له دژی هیچ كه‌س و لایه‌نێك و رێز له به‌ها پیرۆزه‌كانی گه‌لی كوردستان بگرن.
جارێكی تر گه‌رمترین پیرۆزبایی ئه‌م رۆژه له ته‌واوى رۆژنامه‌وانان به گشتی ده‌كه‌ین، شاد و سه‌رفراز بن.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان
21.4.2019