شاندێكى حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانى توركمان سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ دووشەممە ٢٠١٩/٤/٢٩، هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، له نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌مامۆستا سلێمان، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی تورکمان و ژمارەیەک لە سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی حزب و لایەنە سیاسییە تورکمانەکانی ھەرێمی کوردستان كرد.
له دیدارێكدا شاندی میوان وێڕای پيرۆزباییكردن له جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له پۆسته‌كه‌ى، ستایشی سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد له ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له‌نێوان نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رایانگه‌یاند: "ئه‌وان چاره‌نووسیان به‌چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌نده‌و شانازی به‌و ته‌باییه ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد هه‌یانه"، دا‌واشیان له جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد له‌كاتی پێداچوونه‌وه‌و نووسینه‌وه‌ى ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان مافی نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانى هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو بگیرێت".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پاراستنی مافی نه‌ته‌وه و پێكهاته جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌و رایگه‌یاند: "توركمانه‌كان پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌نی ئه‌م وڵاته‌ن وشه‌ریكمانن، پاراستنی مافه‌كانیشیان وه‌ك یه‌كێك له‌بنه‌ماكانی دیموكراسی سه‌یر ده‌كه‌ین و به‌ئه‌ركى خۆشمانى ده‌زانین و گومانیشی تێدانییه كه مافى سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌و پێكهاته جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستوورى هه‌رێمی كوردستاندا له‌به‌ر چاو ده‌گیرێت".