Skip to the content
Menu

لیژنه‌ى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ئۆفیسی ماده‌ى 140ى خانه‌قین كۆبۆوه‌

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2019/4/24، لیژنەی ناوچە كوردستانییه‌كانی دەرەوەی ئیداره‌ى ھەرێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی جوان یونس رۆژبه‌یانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرو بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌، له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ عه‌دنان مه‌نسوور، به‌ڕێوه‌به‌رى ئۆفیسی ماده‌ى 140ى خانه‌قین،  کۆبۆوه‌.
لەکۆبوونەوەکەدا باس لەکێشەو گرفتی ناوچە كوردستانییه‌کانی دەرەوەی ئیداره‌ى ھەرێم  و ئه‌و له‌مپه‌رو به‌ربه‌ستانه‌ى كه‌ بوونه‌ته‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی ماده‌ی 140ى ده‌ستوور و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنیان کرا، لەوانەش سنووری قەزایی خانەقین.