Skip to the content
Menu

لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا

بەمەبەستی دانانی پلان و به‌رنامه‌ی کاری لیژنەکەیان، سه‌عات ۱۰ی بەیانیی ئەمڕۆ یه‌كشه‌مه‌ ۲۸/٤/۲۰۱۹، لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی د.هەورامان گەچێنەیی، سەرۆکی لیژنە و ئاماده‌بوونى ئیحسان محه‌مه‌د، جێگری سەرۆکی لیژنە و وه‌یسی سه‌عید، بڕیاردەرو ئەندامانی لیژنەکە یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لە هۆڵی لیژنە له‌ته‌لارى په‌رله‌مان بەڕێوەچوو، تیشک خرایه‌سەر پلان و كاری چوار ساڵی لیژنه‌كه‌ و سەرەتا د.هەورامان گەچێنەیی، سەرۆکی لیژنەکە خوێندنەوەیەکی خێرای بۆ کاری لیژنەی ئەوقاف کردو ئەوەی خستەڕوو کە پێویستە هەموو ئەندامان بەگیانی یەک تیم کار بکەن و لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا بتوانن زۆرترین خزمەت بکەن و باشترین پڕۆژەیاسا پێشکەش بکەن، هاوکات جێگرو بڕیاردەرو ئەندامانی لیژنەکە جەختیان لەسەر کاری جدی و هەماهەنگی کردەوە، پاشان سەرجەم ئەو نامانە خوێندرانەوە کە ئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌پرسى فەریزەی حەجی ئەمساڵ، بڕیاردرا لایەنی پەیوەندیدار بانگهێشتی لیژنەکە بکرێن بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌و چەند لیژنەیەکی بچووکیش دروستبکرێن بەمەبەستی سەردانیکردنی ئەو شوێنانەی کە تایبەتمەندن بە كارى لیژنەكه‌، هاوکات بڕیاریاندا سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە ِناوه‌ڕۆكی کۆبوونەوەکە ئاگادار بکەنەوە.