لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا
بەمەبەستی چاودێریکردنی گرێبەستە نەوتییەکان و دروستکردنی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، رۆژی چوارشهمه 2019/4/10، لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی له پهرلهمانى كوردستان، بەسەرپهرشتیی بەڵێن ئیسماعیل حاجى، سەرۆکی لیژنەو ئامادهبوونی جێگرو بڕیاردهر و ئهندامان و راوێژكارانی لیژنهكه کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتیی چالاككردنی سندوقی كوردستان بۆ داهاتە نەوتی و گازییەكان و یاسای ژمارە (٢)ی ساڵی (٢٠١٥) کرا.
هەروهها گفتوگۆ لەسەر پرسی بەدواداچوون بۆ گرێبەستی كۆمپانیای (پێرلپترلیۆم) کراو بەفەرمی داوا لە کۆمپانیای ناوبراو کرا گرێبەستەکە بخاتە بەردەم لیژنەکە.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەشدا بڕیاردرا لەگەڵ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم راستەوخۆ لیژنەکە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کۆببێتەوە.