هێمن هه‌ورامی چه‌پكه گوڵی په‌رله‌مان پێشکەش به ۱۱ کەسایەتیی ڕۆژنامەوانی پێش راپەڕین ده‌كات
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 2019/4/23، له‌میانى به‌شداریكردنی له شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی زیوینى زه‌نگ كه دامه‌زراوه‌ى زه‌نگ به‌بۆنه‌ی ساڵیادى رۆژنامه‌گه‌ریى كوردى و رۆژی جیهانیى ئازادیی رۆژنامه‌گه‌رى له‌هۆتێل شیراتۆن له شارى هه‌ولێر سازی كردبوو، له‌مه‌ڕاسیمێكی شایسته‌دا هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەئەندامانی پەرلەمان، چەپکە گوڵی پەرلەمانى پێشکەش به ۱۱ کەسایەتیی ڕۆژنامەوانی پێش راپەڕین كرد وەک ڕێزلێنانێك لەماندووبوونیان و خزمەتکردنیان بە وشەو زمانی شیرینی کوردی له بوارى رۆژنامه‌گه‌ریدا.