بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی (كردنه‌وه‌ی خولی پایزه)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌مه رێكه‌وتی 2019/9/1، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشت به‌ستن به حوكمی بڕگه‌ى یه‌كه‌م له مادده‌ى (7)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له ماده‌ی (18)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی (كردنه‌وه‌ی خولی پایزه)ى ئاسایى ســـاڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 2019/9/1، تكایه له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
د.رێواز فايق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان