Skip to the content
Menu

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (3)ی نائاساییی رۆژی شه‌مه‌ 2019/8/3

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (3)ی نائاساییی رۆژی شه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/8/3ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ى (5) و برگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (16) و بڕگه‌ى (سێیه‌م) له‌ ماده‌ی (18) و بڕگه‌كانى (یه‌كه‌م و پێنجه‌م) له‌ ماده‌ی (54) و ماده‌كانى (47، 52، 55، 56، 57)، له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (3)ى نائاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌مه رێكه‌وتی 2019/8/3 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازی بڕیارى (دیاریكردنی رۆژی 2019/8/3 وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵكوژیى ئێزدییه‌كان به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (90 و 91 و 93 و 96 و 97)) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.