جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور له هه‌رێمی كوردستان كرد
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ی ئابی 2019 هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له چۆی كوانژین كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌دیدارێكدا هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌وردی رێكار و هه‌نگاوه یاساییه‌كانی په‌رله‌مانى بۆ وه‌رزی نوێ له رووی زه‌مینه‌سازیی یاسایی بۆ كارنامه‌ی حكومه‌ت و ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كی گشتگیر له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌گرنگیی كارى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ بووژانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى زیاترى هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند: "به‌ده‌ركردنی یاسا یاخود هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسا بهركارانهى كه بۆ كارى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن كارئاسانیی زیاتر بۆ هاتنی وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كه‌ین بۆ هه‌رێمی كوردستان"، داواشی له كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور كرد كه هانى كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌یان بدات بۆ راكێشانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانى كارى وه‌به‌رهێنان.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق و مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و تاووتوێ كرا.
لاى خۆیه‌وه چۆی كوانژین كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور له هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵیی خۆی به هه‌نگاوه‌كانى په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رنامه‌ى كارى په‌رله‌مان و حكومه‌ت بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌سه‌ر پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆریای باشوور كرده‌وه.