جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هێمن هه‌ورامی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ی ئابی 2019 پێشوازیی له دۆمنیك ماس كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا كه مه‌به‌ست لێی ماڵئاوایی و كۆتاییهاتنی كاره‌كانی كونسوڵی گشتیى فه‌ره‌نسا بوو له هه‌رێمی كوردستان، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سوپاسی كونسوڵی فه‌ره‌نسای كرد كه له‌ماوه‌ى كاركردنیدا رۆلی ئه‌رێنیى خۆی بینیوه له په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسادا، هه‌روه‌ها سوپاسی گه‌ل و حكومه‌تی فه‌ڕه‌نساشى كرد كه هه‌میشه هاوكار و پشتیوانی دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان بوون و له‌شه‌ڕی دژ به‌تیرۆریستانی داعش-یش پشتیوانیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان كردووه و هیواشی خواست ئه‌و هاوكاری و پیشتیوانییه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌گشت بوارێكدا به‌رده‌وامیى بێت.
له به‌رامبه‌ردا دۆمنیك ماس كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان سوپاسى په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه له‌ماوه‌ى كاركردنیدا هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له نێوانیاندا هه‌بووه، هه‌روه‌ها ستایشی هه‌رێمی كوردستان و رۆلی قاره‌مانانه‌ى هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد له‌شه‌ڕی دژ به‌تیرۆریستانی داعش و رایگه‌یاند: "ئه‌و قوربانییانه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان داوییه‌تی بۆ پاراستنی مرۆڤایه‌تی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه‌و فه‌ره‌نساش به‌گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌په‌ره‌پێدان و به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا".