جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له نوێنه‌ری یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد
ئه‌مڕۆ سێشمه 20ی ئابی 2019 هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له كلاریس پاستۆری نوێنه‌ری یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌دیدارێكدا، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سوپاسی كلاریس پاستۆری-ی كرد بۆ ئه‌و كارانه‌ی كه له‌ماوه‌ی رابردوودا ئه‌نجامیداوه له هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولاو هیواشی خواست له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی كاری هاوبه‌ش بكرێت بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
ده‌رباره‌ی كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: "كارده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كی گشتگیر له هه‌رێمی كوردستان له‌گشت سێكته‌ره‌كان بۆئه‌وه‌ی له‌ئاست و ویست و ئاره‌زووه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بێت و پشتگیرو پشتیوانیی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌كه‌ین و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی پێده‌به‌خشرێت".
لای خۆیه‌وه كلاریس پاستۆری نوێنه‌ری یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌هه‌رێمی كوردستان مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ په‌رله‌مانی كوردستان روونكرده‌وه كه به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی كاره‌كانی و ماڵئاواییكردنی و گه‌یاندنی سوپاسگوزاریى خۆی به په‌رله‌مانی كوردستان به‌رامبه‌ر هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵیدا له‌ماوه‌ى كاركردنیدا له هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها پشتگیریی و پشتیوانیی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان و كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی. له‌كۆتاییدا وه‌ك رێزلێنانێك له كاره‌كانی له‌ماوه‌ى رابردوودا له هه‌رێمی كوردستان، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی دیاریی رێزلێنانی په‌رله‌مانى به كلاریس پاستۆرى به‌خشی.