Skip to the content
Menu

سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو راپۆرتى دیوانى چاودێریى دارایی ده‌گاته‌ په‌رله‌مان

به‌مه‌به‌ستى چۆنیه‌تیى ئاماده‌كردنى راپۆرتێك بۆ به‌هێزكردنى دیوانى چاودێریى دارایی، سه‌عات 10:30ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26/8/2019، لیژنه‌ى دارایی و كاروبارى ئابوورى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى هێڤیدار ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونى ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ هادى چاوشلى سه‌رۆكى دیوانى چاودێریى دارایی و دارایی كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى دیوانى چاودێریى دارایی روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر كاره‌كانیان داو رایگه‌یاند: "سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو راپۆرتى دیوانى چاودێریى دارایی بۆ ساڵه‌كانى (2016 ــ 2017) ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات".
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ لیژنه‌ى دارایی و كاروبارى ئابووریى په‌رله‌مان پاڵپشتیى خۆیان بۆ دیوانى چاودێریى دارایی نیشانداو هیوایان خواست كه‌ چاودێرێكى توند بێ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى و رۆڵى گرنگی هه‌بێت له‌ پرۆسه‌ى چاكسازیدا .
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌ى دارایی و كاروبارى ئابوورى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بڕیاریدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت بكات بۆ ئاماده‌كردنى راپۆرتێك له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى به‌هێزكردنى رۆڵى دیوانى چاودێرى دارایی له‌ هه‌رێمى كوردستاندا.