سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی لە کۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر کرد
بەمەبهستی پیرۆزبایی و پەرەدان بەپەیوەندییەکانی نێوان ههرێمی كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران، نیوەڕۆی ئەمڕۆ٧/٨/٢٠١٩ منی نبی قههوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی کرد لە نصرالله زارع رەشنودی کۆنسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و شاندی یاوەری.
لەدیدارێکدا سکرتێری پەرلەمان وێڕای بەخێرهێنانیان بۆ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: "هەرێمی کوردستان لانکەی پێکەوەژیانی نێوان سەرجەم نەتەوەو پێكهاته و ئاینەکان بووەو لەئێستاشدا یەکێک لەپێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان سکرتێری پەرلەمانی کوردستانە، هاوکات لە حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستاندا پێکهاتەکان و رۆڵ و پێگەی بەرچاویان پێدراوە، ههروهها باسی لە گرنگیی پێگەی دراوسێیەتی وڵاتی ئێران کردو هیوای خواست کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک دراوسێیەکی گرنگی کۆماری عێراقی فیدراڵ رۆڵی خۆیان ببینن لەجیبەجێکردنی دەستوور لەعێراقدا.
لای خۆیەوە کۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر سوپاسی سکرتیڕی پەرلەمانی کوردستانى کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەیان و رایگەیاند: "کۆماری ئیسلامیی ئێران بەگرنگییەوە دەڕوانێتە پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و هیوای خواست پەرەی زیاتر بەپەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران بدرێت"، گووتیشی هەموو هەوڵێکمان دەخەینە گەڕ لە هاندانی سەرجەم لایەنە عێراقییەکان بۆ جێبەجێکردنی دەستووری کۆماری عێراقی فیدرال.