Skip to the content
Menu

ليژنەی یاسایی سەبارەت بەچەند تەوەرێک کۆبووەوە

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پڕۆژەیاسایەک و کێشەی بەئه‌لیکترۆنیکردنی كارى عەریزەنووسەکان، سەعات ۱۲ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۲۰ی ئابی ۲۰۱۹ لیژنەی كاروبارى یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان بەسەرپەرشتيی بژار کوچەر سەرۆکی لیژنەی یاسایی و بە ئامادەبوون جێگری سەرۆکی لێژنەو بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا تاووتوێی ئەو پڕِۆژەیاسایانە کرا کە تائێستا خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ نەکراوەو لیژنە بڕیاریدا بۆ ئەو مەبەستە نوسراوێک ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بکات بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش سەبارەت بەو پڕۆژەو پێشنیازەیاسایانە، سەبارەت بە بەئه‌لیکترۆنیکردنی كارى عەریزەنووسه‌كان کە لەئێستادا لەلایەن هاووڵاتییان و خودی عەریزەنووسەکان بووەتە کێشەو ناڕەزایەتیی لێکەوتووتەوە، بڕیاریاندا لە ڕێگەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانه‌وه‌ نوسراوێک ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بکەن و لە ڕێگەی ئەوانیشەوە وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە ئاگادار بکەنەوە.