لیژنهى پهیوهندییهكان و رهوهندى كوردستانى بهدواداچوون بۆ چهند پرسێكی گرنگ دهكات
سهعات ۱۱ی پێشنیوهڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە 2019/8/27، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی له پهرلهمانى كوردستان بەسەرپهرشتیی د.ڕێبوار بابکەیی سهرۆكی لیژنه و ئامادەبوونی جێگری سهرۆكی لیژنه و بریاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبوونەوەی ئاسایی خویی ئەنجامدا.
مەبەست لەکۆبوونەوەکە قسەکردن بوو لەسەر چەند تەوەرێک لەوانە دوا ئامادەکارییەکان بۆ ڕەشنووسی یاسای ڕەوەندی کوردستانی کە دوای قسهکردن لەسەری سەرۆکی لیژنە دەرفەتی سێ ڕۆژى بەئەندامانی لیژنەدا بۆئەوەی سەرنج و تێبینییەکانی خویان لەسەر کۆی ڕەشنووسەکە بە سەرۆکایەتیی لیژنەكه بدەن،
تەوەرێکی دیكهی کۆبوونەوەکە قسەکردن بوو لەسەر بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانە سەبارەت بە دروستبوونی ئەو لێکتێگەیشتنەی نێوان فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێم و وەزارەتی دەرەوەی عێراق سهبارت به بهشداریكردنى نوێنەری ھەرێم لە شانده دیپلۆماسییەکانی عێراق، لیژنە بریاریدا بە نووسراوێک داوای ڕوونکردنەوە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکان بكات.
دوا تهوهرى كۆبوونهوهكه قسەکردن بوو لەسەر بەدواداچوون بۆ بابەتی دروستكردنی ئاستەنگ بۆ ھاووڵاتییانی ھەرێم لە فڕۆکهخانەکانی دەرەوەی وڵاتان بەتایبەتی لە فڕۆکهخانەکانی وڵاتی تورکیا، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاره لیژنەكه سەردانی كونسوڵخانهی تورکیا لە ھەرێم بکات.