پڕۆژهپێشنیازی بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی زێدەڕۆییان لەسەر کراوە گفتوگۆى لهبارهوه كرا
سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆى ئەمرۆ سێشەمە 2019/8/20 لیژنهى شارهوانى و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار و ئاوەدانکردنەوەو وەبەرهێنان له پهرلهمانی كوردستان بە سەرپهرشتیی ھاوڕێ مەلا ستار سهرۆكی لیژنه و ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنه و بڕیادەر و ئهندامان و راوێژکارانى لیژنهكه کۆبوونەوەی ئاسایی خویی ئەنجامدا.
مەبەست لە کۆبوونەوەکە كه لە ھولی لیژنە لە تەلاری پەرلەمان بهڕێوهچوو گفتوگۆکردن بوو لەسەر پڕۆژه پێشنیازی بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی زێدەڕۆییان لەسەر کراوە لە سنووری شارەوانییەکان لەھەرێمی کوردستاندا، پڕۆژە پێشنیازەکه لە دوازدە مادە پێکھاتووە، لەدوای خوێندنهوهی مادەکان لەلایەن بڕیاردەری لیژنەکە ئەندامان بۆ ھەر مادەیەکی پێشنیازی یاساکە تێبینی و رای خویان لە سەر خستهڕوو بۆئەوەی تەواوی پڕۆژەپێشنیازهکە لە کۆبووونەوەکانی داھاتوودا بریاری کوتایی لەسەر بدرێت.