به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی كاره‌كانی
كونسوڵی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ی ئابی 2019 د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له دۆمنیك ماس كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌دیدارێكدا د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه سوپاس و ستایشی فه‌ره‌نسای كرد بۆ ئه‌و هاوكارییانه‌ی كه له‌ساڵانی رابردوو تاكو جه‌نگی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه كه هه‌میشه له هزری تاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌مینێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشیى له كونسوڵی فه‌ره‌نسا كرد كه له‌ماوه‌ى كاركردنیدا رۆلی ئه‌رێنیى خۆی بینیوه له په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فهرهنساداو رۆلی فهرهنساشى له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق كه له‌ماوه‌ی رابردوودا گرژیی تێكه‌وتبوو به‌رزنرخاند.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مدواییه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: "له كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و حكومی هه‌رێمدا هه‌ردوولا له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی هاوبه‌ش رێكه‌وتووین بۆئه‌وه‌ی به‌هاوبه‌شی و به‌هه‌ماهه‌نگی كاره‌كان ئه‌نجامبده‌ین و چاكسازییه‌كی گشتگیر له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا بكه‌ین و وه‌ك په‌رله‌مانیش چاو‌دێر بین به‌سه‌ر كاره‌كانی حكومه‌ت و ئه‌و كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌میش به‌گرنگ ده‌زانین و ئێمه وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی پێدهبهخشیین به‌جۆرێك كه له خزمه‌ت بووژاندنه‌وه‌ى بارى ئابووریى هه‌رێمی كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت".
لای خۆیه‌وه، دۆمنیك ماس كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان وێڕای پیرۆزباییكردن له سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌پۆسته‌كه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌شی به‌گرنگ و دیموكراسی زانی به‌وه‌ى كه ئافره‌تیك له دامه‌زراوه‌یه‌كی گرنگی وه‌ك په‌رله‌ماندا له‌و پۆسته باڵایه‌دا بێت و خۆشحاڵیی خۆشی ده‌ربڕی به هه‌ماهه‌نگیی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لهپێنانو خزمه‌تكردنی زیاترى خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كی گشتگیر و رایگه‌یاند: "كه گه‌ڕامه‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆم ئه‌م چالاكییانه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌بواری ئه‌نجامدانی چاكسازی ده‌گه‌یه‌نمه په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا و سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا جونكه په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا زۆر گرنگی به هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌ده‌ن".
شایه‌نی باسه سه‌ردانی كونسوڵی گشتیى فه‌ره‌نسا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان مه‌به‌ست لێی ماڵئاوایی و كۆتاییهاتنی كاره‌كانییه‌تی له هه‌رێمی كوردستان.