خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی بڕیاری دیاریكردنی ڕۆژی 3/8/2014 وه‌ك ڕۆژی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان كرا
كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 1/8/2019 به‌سه‌رۆكایه‌تی د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان وبە ئامادەبوونی دكتۆره ڤاڵا فه‌رید وه‌زیرێ هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (2)ی نائاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا د.ڕێواز فایه‌ق به‌ناوی خوا و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه‌و دواتر ئه‌ندامه‌كان ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان .
دواتر له‌لایه‌ن سكرتێری په‌رله‌مانه‌وه به‌رنامه‌ی كار و پوخته‌ی دانیشتنی ڕابردووی په‌رله‌مان و ناوی ئاماده نه‌بوانی دانیشتنی پێشوو به‌مۆڵه‌ت و بێمۆڵه‌ت خوێندرایه‌وه.
دواترله‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروباری یاسایی ڕاپۆرتی هاوبه‌شی نێوان لیژنه‌ی كاروباری یاسایی و لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی خوێندارایهوه،كه پێكهاتبوو له پێنج مادده و هۆیه‌كانی ده‌رچواندن.
مادده به مادده ێشنیازی بڕیاری دیاریكردنی ڕۆژی 3/8/2014 وه‌ك ڕۆژی كۆمه‌ڵكوژی ئیزدییه‌كان خوێندرانه‌وه، كه ناوه‌ڕۆكی پێشنیازه‌كه بریتییه له دیاریكردنی 3/8 وه‌ك ڕۆژی كۆمه‌ڵكوژی(جینۆساید)ی ئێزدییه‌كان و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یان, له لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌سه‌ر كرا و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاسایی پێشنیاره تازه‌كان یاداشتكران و ئه‌وانه‌ی پشتگیری سێ ئه‌ندامی به‌ده‌ست هێناوه له دانیشتنی ڕۆژی شه‌ممه كه تایبه‌ته به ده‌نگدان و په‌سه‌ندكردن ده‌خرێنه ده‌نگدانه‌وه.
له‌كۆتاییدا به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ژنی چله‌ی هاوینی ئێزدییه‌كان پیرۆز كرد و داوای له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كرد كه ڕۆژی شه‌ممه 3/8/2019 ئاماده بن بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌م بۆ ئه‌م پێشنیازه و په‌سه‌ندكردنی.