Skip to the content
Menu

د.رێواز فائق چاڵنجیی مه‌سرور بارزانی قبوڵ ده‌كات

ئەمڕۆ شەممە ۱۷ی ئابی ۲۰۱۹ د۰رێوازفائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە دروشمی دارێک بچێنە شارێک سەوزبکە وەک وەڵامێک بۆ داواكه‌ی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌شداریی له‌ چاڵنجی نه‌مامێك بچێنه‌ و شارێك سه‌وز بكه‌ كردو داواشی کرد له‌برى ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ هه‌ڵمه‌تێكی ره‌مزی بێت و سیاسییه‌كان و ده‌سته‌بژێر ئه‌نجامى بده‌ن ببێته‌ هه‌ڵمه‌تێكی نیشتیمانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌رجییه‌كانی دابین بكات و هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له‌ قوتابخانه‌كان و زانكۆكان و دۆستانى ژینگه‌ ساڵانه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌ڕێوه‌ببه‌ن و رایگه‌یاند: "بۆئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ سنوورى شارى شیرینی هه‌ولێر تێپه‌ڕێنێ و بگاته‌ شاروشارۆچکەکانی تری هەرێمی کوردستان لێره‌وه‌ چاڵنجی هه‌ردوو به‌ڕێزان لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ده‌زگاى زانیاری له‌ ئاژانسی پاراستن و زانیارى له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م بۆئه‌وه‌ى له‌ سلێمانی هه‌مان هه‌ڵمه‌ت به‌ڕێوه‌ ببات، هه‌روه‌ها چاڵنجی به‌ڕێز فه‌رهاد ئه‌تروشی پارێزگارى دهۆك ده‌كه‌م بۆئه‌وه‌ى هه‌مان هه‌ڵمه‌ت له‌و پارێزگایه‌ به‌ڕێوه‌ ببات".