ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان سه‌ردانی رێزدار جەنابی کاک مسعود بارزانی كرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٨ی ئابی ٢٠١٩ د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەیاوەری هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمان ، سه‌ردانی رێزدارجەنابی کاک (مسعود بارزانی) یان كرد.
له‌دیدارێكدا د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان كاروبه‌رنامه‌ی له پێشینه‌ی خولی پێنجه‌م و رۆلی په‌رله‌مانی وه‌ك مه‌رجه‌عی سیاسی و یاسایی لە هەرێمی کوردستان خستەروو، له ده‌ركردنی یاسا و چاودێری و پێكه‌وه‌کارکردن و هه‌ماهه‌نگیه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رووی چاكسازی و دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵكی كوردستان و سه‌قامگیری زیاتر لە هەرێمی کوردستان ، بۆ هێنانە کایەوەی كوردستانێكی به‌هێز و یه‌كگرتوو و هاوسەنگ به‌هاوکاری سەرجەم لایەنەکان .
رێزدار جەنابی کاک مسعود بارزانی، وێرای پیرۆز بایی لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، پشتیوانی خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان لەچاودێری کردنی کاروباری حکومەت دووپات كرده‌وه ، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە په‌رله‌مانی كوردستان ناوه‌ندێكی پیرۆزە و موڵکی خەڵکی كوردستانه، هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆشی ده‌بڕی كه‌وا سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن چاكسازییه‌كی گشتگیر ئه‌نجام بدرێت و ئامادەکردنی دەستوورێکی هاوچەرخ بکرێتە ئەولەویەتی کاری پەرلەمان و داواشیكرد هه‌موولایه‌ك هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی بكه‌ن و بنەماکانی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی پتەوتر بکەن، چونكه دۆخی ناوچه‌كه و هاوكێشه سیاسیه‌كان وامان لێده‌كات هه‌موومان یه‌كگرتوو بین و یه‌كێتی رێزه‌كانمان بپارێزین .