سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان جه‌ژنی قوربان له موسڵمانان پیرۆز ده‌كات
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزباییی ئاراسته‌ی موسڵمانان كرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی له موسڵمانانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و عێراق و جیهان به‌گشتی ده‌كه‌ین، هەروەها پیرۆزبایی لە حاجیانی كوردستان دەكەین و لەخوای گه‌وره داواكارین عیبادەت و ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵیان قبوڵ بكات.
به‌ئومێدی ئه‌وه‌ى كه ئه‌م جه‌ژنه ببێته‌مایه‌ی خێر‌و خۆشی و به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موولایه‌ك و هه‌رێمی كوردستانیش له پێشكه‌وتن و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی به‌رده‌وام بێت.
هه‌رێمه‌كه‌مان ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو كات زیاتر پێویستیی به‌یه‌كڕیزی و برایه‌تی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان و لێبوورده‌یی هه‌یه، هیوادارین جه‌ژن ببێته فاكته‌رێك بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه پیرۆزه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس و ته‌واوی كارمه‌ندانی ناوخۆ‌و ته‌ندروستی و هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین كه له رۆژانی جه‌ژندا دوور له‌خانه‌واده‌و كه‌س و كاریان له خزمه‌ت ئاسووده‌یی و پاراستنی ژیانی هاووڵاتییاندان.
دووباره جه‌ژن له‌هه‌موو لایه‌ك پیرۆزبێت و هه‌ر له‌خۆشی و به‌خته‌وه‌ریدابن.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان
10ى ئابى 2019