Skip to the content
Menu

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی یۆنامی دەکات

بە مەبەستی پتەوکردنی هەماهەنگیەکانیان و ئاگادار بوون بە رەوشی سیاسی و دۆخی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دوای نیوەرۆی ئەمرۆ ٢٩/٨/٢٠١٩ منی نبی قەهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە مانووج ماثیۆ بەرێوەبەری نووسینگەی کاروباری سیاسی و فرانسیس ریڤاڵدۆ لاناو راوێژکاری سیاسی لە یۆنامی کرد.

لە دانیشتنێکدا باس لە دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و کاری پەرلەمانی و رەوشی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان کرا، و جەخت لە پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەرێمی کوردستان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پەرلەمانی کوردستان و نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان (یۆنامی) لە عێراق کرا.