سەرۆکی پەرلەمان پێشوازيی لە کۆنسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد
ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه ٢٢ی ئابی ٢٠١٩ د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ، پێشوازیی له جه‌یمس ثورنتۆن كۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌دیدارێكدا جه‌یمس ثورنتۆن، كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی له پۆسته‌كه‌یدا، وهیوای خواست له‌ماوه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی وه‌ك كونسولی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی به‌ریتانیا زیاتر به‌ره‌وپێش بچێت.
لەلایەن خۆشیه‌وه د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ، وێرای به‌خێرهێنان وپیرۆزبایی له ده‌ست به‌كاربوونی وه‌ك كونسولی نوێی بەریتانیا له هه‌رێمی كوردستان، باسی له هه‌نگاوه یاساییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان کرد بۆبەخشینی چوارچێوەیەکی یاسایی بە كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم وجەختی لە هه‌ماهه‌نگی نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرد بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كی گشتگیر له هه‌موو سێكته‌ره‌كان، و رێكخسته‌وه‌ی باج به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و یه‌كسان به‌بێ جیاوازی و له چوارچێوه‌ی یاسا.
سه‌باره‌ت بە پرسی نه‌وت سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند" من وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌م كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ بكات ، به‌مه‌رجێك حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و خه‌رجی كۆمپانیاكان له ئه‌ستۆ بگرێت، هه‌روه‌ها پشتگیری له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی گرتوویانەتە به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان له گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق فیدراڵ، و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی نێوان هەردوو لا بە رێگەی دیلۆگ و لێک تێگەیشتن لە چوارچێوەی دەستووری عێراقی فیدراڵ.
لە کۆتاییشدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە وردی دۆخی ئابووری و سیاسی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و ئەو رێکارانەی کە هەرێمی کوردستان ئەنجامی داون لە چوار چێوەی دەستووری عراقی فیدراڵ شیکردەوە .