سەرۆکی پەرلەمان پێشوازیی لە کۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد
كونسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌هه‌ولێر سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد‌و لهبانگهێشتنامهیهكی فه‌رمیدا سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانی بانگهێشتنی وڵاته‌كه‌ی كرد.
بەمەبەستی پیرۆزبایی و پەرەدان بەپەیوەندییەکانیان سه‌عات ١٢ی نیوەڕۆی ئەمرۆ ٧/٨/٢٠١٩، د.رێواز فایق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی كرد لە نصرالله زار‌ع رەشنودی کۆنسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و شاندی یاوەری.
لە دیدارێکدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وێرای بەخێرهێنان و ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بهسهردانهكهى بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، جەختی لەسه‌ر پته‌وتركردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.
لای خۆیەوە کۆنسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەولێر پیرۆزبایی لە د.رێواز فایق کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکی نوێی پەرلەمانی کوردستان و جەختی لەسه‌ر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە لەسەر ئاستی ئابووری و کلتووری و فەرهەنگییەوەو رایگەیاند هەروەک لە رابردوو کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە هاوکارو هەماهەنگ بووەو لە رۆژە ناخۆشەکاندا پشت و پەنای خەڵکی هەرێمی کوردستان بووە، لەئێستاو داهاتووشدا هەمیشە هاوکارو هەماهەنگ دەبن، هاوکات ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە بەهۆی شەڕی داعشەوە وێرانبوون و زەمینەسازیشیان کردووە بۆ ئەو خوێندکارانەی كه دەخوازن لەوڵاتی ئێران درێژە بەخوێندن بدەن.
هەر لەدیدارەکەدا كونسوڵی كۆمارى ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمیی ئاراسته‌ی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانتاران کرد بۆ سەردانیکردنی پەرلەمانی ئێران.
لای خۆیه‌وه سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سوپاسی کۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێرانى کرد بۆ ئەو سەردانەیان بۆ پەرلەمانی کوردستان و بانگهێشتنامه‌كه‌یان و رایگەیاند لەدەرفەتێکدا بەخۆشحاڵییەوە ئەو سەردانە ئەنجام دەدەین، هاوکات سوپاسی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد كه‌هه‌میشه لە رۆژە ناخۆشەکاندا پشتیوانى و هاوكاریی خەڵکی هەرێمی کوردستانیان کردووە و جەختیشی لەسەر پەرهدانى زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.