لیژنه لاوه‌كییه‌كانى سه‌ر به‌لیژنه‌ى وزه و سامانە سروشتییه‌كانی پارێزگاكان ده‌ستبه‌كارده‌بن
به‌مه‌به‌ستى چالاككردنى لیژنه كاتی و لاوه‌كییه‌كانی سه‌ر به لیژنه‌ى وزه‌و سامانە سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانى له پارێزگاكان و دروستكردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (28/8/2019) لیژنه‌ى وزه‌و سامانه سروشتیه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانى له په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى به‌ڵێن ئیسماعیل سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چالاككردنى لیژنه كاتی و لاوه‌كییه‌كانى سه‌ر به لیژنه‌ى وزه‌و سامانە سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانیى تایبه‌ت به پارێزگاكان و چۆنیه‌تیى دروستكردنى په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان لیژنه‌كه‌و وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌پێى خشته‌ى كاره‌كانى لیژنه‌كه میكانیزم و دیاریكردنى شێوازی بانگهێشتى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ لیژنه‌ى وزه‌و سامانه سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانى گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا به‌مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له ئیشوكاره‌كان و تاووتوێكردنى كێشه‌و گرفته‌كان.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا لیژنه بڕیاریدا له‌ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه لیژنه لاوه‌كییه‌كان بۆ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كاربن تاكو (1/11/2019)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى لیژنه‌كه سه‌ردانى وه‌زاره‌ته‌كانى په‌یوه‌ست به لیژنه‌كه بكه‌ن بۆ دروستكردنى په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوانیاندا.