لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا
بەمەبەستی خوێندنەوەو تاووتوێکردنی ئەو نووسراوانەی ئاراستەیان کرابوو، سهعات ۱۰ی بەیانیی ئەمڕۆ سێشهمه ۲۰ی ئابی ۲۰۱۹ لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان له پهرلهمانی كوردستان بەسەرپەرشتیی رێڤینگ محهمهد هروری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنەو بڕیاردەر و ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەکە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرجەم ئەو نووسراوانەی لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە بۆ دیراسەکردن و تاووتوێکردنیان ئاراستهی لیژنكه كرابوون خوێندرانەوە کە تایبەت بوون بە کۆمەڵێک کێشەو گرفت، لەوانە هەوڵدان بۆ نەهێشتنی دەستدرێژی بۆ سهر زەوی و زارو موڵکی گشتی و کارکردن لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای قەدەغەکردنی مادە هۆشبەرەکان و هەموارکردنەوەی یاسای هاتووچۆ.
ههر له كۆبوونهوهكهد سەرجەم ئەو داواکاری و سکاڵایانە خرانەڕوو کە لەلایەن هاووڵاتییانەوە ئاراستەی لێژنەکە کرابوون و بڕیاردرا چەند لیژنەیەکى لاوهكی پێکبهێنرێت بۆ بەدواداچوونی کێشە و سکاڵاکان و دۆزینەوەی رێوشوێنی گونجاو بۆ چارەسەرکردنیان.