لیژنەی یاسایی تاووتوێی ئەو پڕۆژەیاسایانە دهكات کە ئاراستەیان کرابوو
بەمەبەستی تاووتوێکردنی ئەو پرۆژەیاسایانەی ئاراستەی لیژنەکەیان کرابوو، سهعات ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٤/٨/٢٠١٩، لێژنەی كاروبارى یاسایی له پەرلەمانی کوردستان بەسەرپەرشتیی بژار کۆچەر سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنه و بڕیاردەر و ئەندامانی لیژنەکە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوهکەدا کە لە هۆڵی لیژنە بەڕێوەچوو سەرجەم ئەو پڕۆژەیاسایانە تاووتوێکران کە ئاراستەی لیژنەکە کرابوون کە سەرجەمیان ٢٨ پڕۆژەیاسا بوون و پاش تاووتوێکردنی پڕۆژەکان بڕیاردرا ١٤ پڕۆژەیاسا لە دوای دەستپێکردنی وەرزی یاسادانانی پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمەیان بۆ بکرێت و ئەو پڕۆژانەشی کە بارگرانیی دارایییان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە کە ١٤ پڕۆژەیاسا بوون رەوانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت بۆ وەرگرتنی راو تێبنییەکانی حکومەتی هەرێم لهبارهیانهوه، لەوانە رێکخستنەوەی خانەنشینی لەهەرێمی کوردستان و چەسپاندنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆران و گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە و بەگەڕخستنەوەی کارگە لەکارکەوتووەکان و پێدانی دەرماڵەی خوێندن بە خوێندکاران و چەند پڕۆژەیەکی تر، هاوکات بڕیاریاندا لە رێگەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ئاراستەی حکومەتی هەریمی کوردستان بکرێت بۆ دەربڕینی راو پێشنیازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارهیانهوه.