خه‌ڵاتى رێزلێنان ده‌به‌خشرێته نوسینگه‌ى رزگاركراوانى ده‌ستى داعش
بۆ رێزگرتن له هه‌وڵ و ماندبوون و پاراستنى به‌ها مرۆییه‌كان، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4/12/2019 به‌سه‌رپه‌رشتى جوان رۆژبه‌یانى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم خه‌ڵاتى رێزلێنان به‌خشرایه نوسینگه‌ى رزگاركراوانى ده‌ستى داعش.
له‌م رێزلێنانه جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان ئاماده‌یبوون و جگه له بهرزنرخاندنى رۆڵ و ئه‌رك و ماندبوونیان لیژنه‌كه خه‌ڵاتى رێزلێنانى به‌خشیه نوسینگه‌ى رزگاركراوانى ده‌ستى داعش له دهۆك كه چه‌ندین كچ و كوڕى ئێزدیان رزگاركردووه.
له كۆتایشدا لیژنه‌كه پشتیوانى خۆى بۆ نوسینگه‌كه ده‌ربڕى بۆ به‌رده‌وام بوون و به‌هێزكردنى كاره‌كانى ستافى نوسینگه‌كه.