خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای ماده‌هۆشبه‌ره‌كان كۆتایی هات
سه‌عات ١٠ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٨/١٢/٢٠١٩، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (١١)ی ئاساییی خولی پایزه له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناوى خوا‌و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، هه‌روه‌ها ، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه به‌خێرهاتنی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان كرا بۆ ئاماده‌بوونی له‌كاتی گفتوگۆكانی پێشنیازه یاساكه، پاشان له‌لایه‌ن منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه خوێندرایه‌وه كه بریتى بوو له‌به‌رده‌وامبوونی خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پڕۆژه‌یاسای (ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره عه‌قڵییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (٨٧ و ٨٨ و ٨٩) له په‌یڕه‌وی ناوخۆى په‌رله‌مانی كوردستان.
هه‌روه‌ها پوخته‌ی دانیشتنی پێشووی په‌رله‌مان و ناوی ئاماده‌نه‌بووانی دانیشتنی پێشوو و كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان به‌مۆڵه‌ت و بێ مۆڵه‌تى خوێنده‌وه.
دواتر به‌پێی به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رده‌وامبوون له‌خستنه‌رووی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازه یاسای ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره عه‌قڵییه‌كان له هه‌رێم، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه چه‌ندین پێشنیاز‌و تێبینی له‌باره‌ی چه‌ند برگهوماددهیهكی پێشنیازه یاسای ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره عه‌قڵییه‌كان له هه‌رێم خرانه‌روو، دوای گفتوگۆكردنی چه‌ند مادده‌یه‌كی پێشنیازه یاساكه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی دانیشتنه‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سارد.
له‌سه‌عات ٣ی پاشنیوه‌رۆی هه‌مان رۆژ، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، به‌شی دووه‌می دانیشتنی ژماره (١١)ی ئاساییی خولی پایزه له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن ده‌ستیپێكرده‌وه‌و به‌رده‌وامبوون بوو له‌سه‌ر گفتوگۆكردنی برگهوماددهكانی پێشنیازه یاسای ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره عه‌قڵییه‌كان له هه‌رێم.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خستنه‌رووی مادده‌و برگه‌كانی پێشنیازی یاساكه به‌پێی راپۆرتی هاوبه‌ش و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه چه‌ندین پێشنیاز‌و تێبینی له‌باره‌ی برگهوماددهكانی پێشنیازه یاسای ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره عه‌قڵییه‌كان له هه‌رێم خرانه‌روو.
دوای ته‌واوبوونی گفتوگۆكردنی مادده‌كانی پێشنیازی یاساكه، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه، له‌سه‌ر پێشنیاری ژماره‌یه‌ك پهرهلهمانتار، ئه‌وه خرایه ده‌نگدانه‌وه كه لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مان بۆی هه‌بێت له‌رێگه‌ی راوێژكردن له‌ناوه‌نده ئه‌كادیمی و پسپۆرییه‌كان، كار له‌سه‌ر دارشتنه‌وه‌ی خشته‌ی تایبه‌ت بهپێكهاتهو جۆری ده‌رمانه دیاریكراوه‌كان به‌پێی پێشنیازه یاسای ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره عه‌قڵییه‌كان له هه‌رێم، له‌ماوه‌یه‌ك كه له‌هه‌فته‌یه‌ك زیاتر نه‌خایه‌نێت كاری له‌سه‌ر بكه‌ن و ئه‌م پێشنیازه‌ش به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سندكرا، دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێنا.