Skip to the content
Menu

سه‌رۆكى په‌رله‌مان ساڵى نوێى زایینى له‌ كوردستانیان و جیهان پیرۆز ده‌كات

به‌بۆنه‌ى هاتنى سه‌رى ساڵی نوێی زایینیه‌وه‌ د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كوردستانیان و ته‌واوى جیهان كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی زایینی، پیرۆزبایی لە کوردستانیان و تەواوی جیهان دەکەم.
هیواخوازم ساڵی نوێ بەئارامی و تەبایی بەڕێبکەین و ساڵی چارەسەری کێشەو قەیرانەکان و بونیادنانی متمانە بێت لەنێوان هاووڵاتییان و دەسەڵاتی سیاسی بۆئەوەی پێکەوە دەرفەت بڕەخسێنین تا کوردستان بەرەوپێشچوونی بەرچاو لەئاستە جیاوازەکاندا بەخۆوە ببینێت.
د. ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان