سه‌رۆكی په‌رله‌مان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی رابه‌رى گشتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامی ده‌كات
بۆ كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا سدیق عەبدولعەزیز ڕابەری پێشووتری بزوتنەوەی ئیسلامی، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی رابه‌رى گشتیی بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامیی كوردستان و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بی سیاسیی بزوتنه‌وه‌كه كرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بسم اللە الرحمن الرحیم
بەڕێز مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز- ڕابەری گشتیی بزوتنەوەی ئیسلامیی كوردستان
بەڕێزان لە مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی ئیسلامی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا‌و زانای گەورەی ئاینی مەلا سدیق عەبدولعەزیز ڕابەری پێشووتری بزوتنەوەی ئیسلامیمان پێگەیشت، مامۆستا سدیق عەبدولعەزیز کەسایەتییەکی گەورەی ئاینیی کوردستان و ھەڵەبجە بوو، بەکۆچی دوایی خوالێخۆشبوو کوردستان ڕابەرێکی مەزنی ئاینیی لەدەستدا، بەم بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەو کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەین و داواکارین لەخوای گەورە سەبووریی ھەموو لایەک بدات و خوالێخۆشبووش بەبەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
"انا للە وانا الیە را‌جعون"
د.ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
2019/12/9