سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە رێکخراوی لایۆن کرد
پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ ٨/١٢/٢٠١٩ منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمانی بە ئامادەبوونی پەرلەمانتار ڕۆمیۆ هەکاری سەرۆکی فراکسیۆنی کلدان سریان ئاشوری پێشوازی لە لیۆن فیڵ بەرێوەبەری گشتی رێکخراوی لایۆن و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا منی نبی قهوەچی سکترتێری پەرلەمانی کوردستان باسی لەو پێکەوەژیانە ئایینی و نەتەوەییە کرد کە لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە هەروەها باسی لە مافی پیكهاتەکان کرد کە لە ئێستادا ڕۆڵی بەرچاوییان لە دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە ، هاوکات تیشکی خستەسەر هەماهەنگی نێوان پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و پڕۆژەی چاکسازی و گرنگی هەبوونی دەستوورێک بۆ هەرێم و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، لە تەوەرێکیتری قسەکانیدا سکرتێری پەرلەمانی کوردستان تیشکی خستەسەر سەرهەڵدانەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش کە لە ئێستا دا خۆیان رێکخستووتەوە پاڵپشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشی بۆ رووبەروو بوونەوەیان بە پێویست زانی .
لەلایەن خۆیانەوە شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەوەی لە هەرێمی کوردستاندا پێکهاتەکان گرنگی بەرچاویان پێدراوە و لە ئێستا دا لە جومگە سەرەکیەکانی حکومڕانی و دروستکردنی بریاردا ڕۆڵیان هەیە، هیواشیان خواست لە داهاتوودا پەیوەندییەکانیان زیاتر پەرە پێبدەن.