Skip to the content
Menu

سکرتێری پەرلەمان پێشوازیی لە شاندێکی رێکخراوی سیداو کرد

پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ ٢٢/١٢/٢٠١٩ منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی یاسین خضر و حەسیبە گەردی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان پێشوازییان لە ئێڤا سەید و شاندێکی یاوەری کرد لە رێکخراوی سیداو .

لە دیدارێکدا تیشکخرایە سەر رەوشی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ، لەلای خۆیەوە منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمان کوردستان پوختەیەکی لەبارەی پەرلەمانی کوردستان و ڕۆڵ و پێگەی پێکهاتەکان و ئافرەتان لە ناو پەرلەمان و کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان خستەروو، کە لە ئێستادا لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دوو ئافرەت سەرۆک و سکرتێری پەرلەمانن و لە ناو حکومەتی هەرێمیش ٣ ئافرەت پۆستی وەزیریان هەیە، لەبارەی ڕۆڵی پێکهاتەکان سکرتێری پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند لە ١١١ کورسی پەرلەمان ١١ کورسی وەکو سیستمی کۆتا دراوە بە پێکهاتەکان و لە نێو پەرلەمان و حکومەتی هەرێم پیادەی سەرجەم مافەکانی خۆیان دەکەن، لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا سکرتێری پەرلەمانی کوردستان تیشکی خستە سەر ڕیککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراقی فیدراڵ کە لە ئیستادا لە قۆناغێکی ڕێکەوتنی باشدایە و ئومێدەوارن لە ساڵی داهاتوو بچێتە واری جێبەجێکردنەوە.

لەلایەن خۆیانەوە شاندی ڕێکخراوی سیداو وێرایی سوپاسگوزارییان بۆ ئەو پێشوازییەی لێیان کراوە، باسیان لە پڕۆژەکانی خۆیان کرد لە هەرێمی کوردستان و نایانشاردەوە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا بەنیازن سەنتەرێکی هۆشیارکردنەوەی تەندروستی بۆ ئافرەتان دابمەزرێنن بەمەبەستی پێشکەشکردنی هۆشیاری تەندروستی بۆ ئافرەتان.

لەلای خۆیەوە منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پاڵپشتی پەرلەمانی کوردستانی بۆ ئەو بیرۆکەکەیان دەربڕی و بە هەنگاوێکی گرنگی دانا بەمەبەستی خزمەتکردنی ئافرەتان لە رووی هۆشیاری تەندروستییەوە، هاوکات بەڵێنی ئەوەی پێدان کە لەداهاتوویەکی نزیکدا بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان وۆڕکشۆپێک بۆ ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان ساز بکەن بەمەبستی زیاتر ئاشنابوون بە بیرۆکەکەیان.