له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گفتۆگۆ له‌سه‌ر بازرگانیكردن به‌مرۆڤ و مادده‌ى هۆشبه‌ر كرا
بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى بازرگانیكردنى به‌مرۆڤ و نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كان، دواى نیوه‌ڕۆى ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧/١٢/٢٠١٩ به‌سه‌رپه‌رشتى له‌نجه ئیبراهیم دزه‌یی سه‌رۆكى لیژنه‌ى داكۆكى كردن له‌مافى ئافره‌ت و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى لیژنه‌كه و به‌به‌شدارى رۆمیۆ هه‌كارى سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكى كردن له مافى مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسى ئۆفیسى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى نه‌هێشتنى بازرگانیكردن به‌مرۆڤ و ماده هۆشبه‌ره‌كانى سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه گفتوگۆ له‌سه‌ر رێگرییه‌كانى تهشهنكردنى بازرگانیكردن به مرۆڤ و مادده هۆشبه‌ره‌كان كرا كه چۆن هۆشیارى بدرێته كۆمه‌ڵگا و پشتیوانى یاساكان بكه‌ن و گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و تاكانه‌ى تووشى ئه‌م جۆره كارانه بوونه بۆ دۆخێكى ته‌ندروست.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه هه‌ردوولا بیروڕاكانیان ئاڵووگۆڕكرد بۆ ئه‌نجادانى كارى هاوبه‌ش له چۆنیه‌تى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و جۆره بازرگانیكردنه‌وه نه‌هێشتنى كاریگه‌رییه خراپه‌كانى ماده هۆشبه‌ره‌كان كه ئێستا بۆته مه‌ترسى به‌سه‌ر جیهاندا.