Skip to the content
Menu

لیژنه‌ى دارایی ئاماده‌كارى بۆ هاتنى پڕۆژه‌پێشنیازى چاكسازى ده‌كات

به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر میوانداریكردنى چه‌ند به‌رپرسێكى حكومه‌تى هه‌رێم و تاووتوێكردنى ئه‌و نوسراوانه‌ى ئاراسته‌ى لیژنه‌كه‌ كراون، سه‌عات 10:30ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 11/12/2019، لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى زیاد جه‌بار سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێى ئه‌و نوسراوانه‌ كرا كه‌ ئاراسته‌ى لیژنه‌كه‌ كرابوون و بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه‌ درا.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌كارى بۆ هاتنى پڕۆژه‌پێشنیازى چاكسازى كرا تاوه‌كو لیژنه‌كه‌ راپۆرتێكى تێروته‌سه‌ل بخاته‌ به‌رده‌مى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان و لیژنه‌كانى په‌یوه‌ست به‌پڕۆژه‌پێشنیازه‌كه‌.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا تاووتوێى میوانداریكردنى هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى بانكه‌كانى هه‌رێم كرا.