لیژنه‌ى داكۆكیكردن له مافى ئافره‌ت له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانى ئه‌وقاف و مافى مرۆڤ كۆبووه‌وه
به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى و كارى پێكه‌وه‌یی و چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌و به‌ره‌وپێشبردنى كۆمه‌ڵگه له‌ڕووى دیموكراسى و مافى ئافره‌ت و مافى مرۆڤ و پاراستنى پیرۆزییه‌كان، سه‌عات 10:30ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 2019/12/12، شاندێكی لیژنه‌ى داكۆكیكردن له مافى ئافره‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی له‌نجه ئیبراهیم سه‌رۆكى لیژنه‌و ئه‌ندامییه‌تیی شادى نه‌وزاد ئه‌ندامى لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لیژنه‌ى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى و لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له مافى مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستان كۆبووه‌وه .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئیسحان محه‌مه‌دو وه‌یسى سه‌عید به‌نوێنه‌رایه‌تیى لیژنه‌ى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى و زانا مه‌لا خالید به‌نوێنه‌رایه‌تى لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ ئاماده‌یبوون، گفتوگۆ له‌سه‌ر دانانى پلانێكى تایبه‌تى كاركردن له‌نێوان هه‌رسێ لیژنه‌كه كرا به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى و كارى پێویست بۆ هه‌ر پرسێك كه تایبه‌ت بێت به بواره‌كانى دیموكراسى و مافى مرۆڤ و مافى ئافره‌ت له هه‌رێمى كوردستان.
هه‌رسێ لیژنه‌كه هاوڕابوون كه تواناكانیان یه‌كبخه‌ن بۆ پاراستنى ئاسایشى كۆمه‌ڵایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیان و پاراستنى پیرۆزییه‌كان و بڕیاردرا كه له‌داهاتوودا جگه له دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى زانایانى ئاینى له‌هه‌رێمى كوردستان كارى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئاینییه‌كان و رێكخراوه‌كانى ئافره‌تان له‌پێناو ئاشتیى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌نجامبده‌ن.
له‌به‌شێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانى تایبه‌ته به‌به‌رگریكردن له مافى ئافره‌ت كرا به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كردن و هه‌موارى پێشنیازه‌یاسا.
له‌كۆتاییدا بڕیاردرا لیژنه‌كان له رێگه‌ی خۆیانه‌وه سه‌ردانى ته‌واوى ئه‌و فه‌رمانگه حكومیانه بكه‌ن بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌كێشه‌و گرفته‌كانیان و چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنیان.