Skip to the content
Menu

لیژنه‌ى شه‌هیدان هه‌موارى یاساى ماف و ئیمتیازاتى كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنى هه‌موارى یاساى ماف و ئیمتیازاتى كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و دانانی میكانیزمێك بۆ سه‌ردانیكردنى پارێزگاكان، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2019/12/11، لیژنه‌ى كاروبارى شه‌هیدان و جینۆسایدو زیندانیانى سیاسى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌شتیى سوسن محه‌مه‌د میرخان سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێى هه‌موارى یاساى ماف و ئیمتیازاتى كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ژماره‌ (9)ى ساڵى (2013) له‌ هه‌رێمى كوردستان كرا به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ى جۆره‌كانى شه‌هیدو ماف و ئیمتیازاته‌كانیان.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر سه‌ردانیكردنى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان كرا به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و ئاگاداربوون له‌سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانى كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانى سیاسى بۆ چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنیان.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا لیژنه‌ بڕیاریدا بانگهێشتى سه‌رۆكى گشتیى ده‌زگاى مین بكات بۆ تاووتوێكردنى قوربانیانى مین.