Skip to the content
Menu

لیژنه‌ى كشتوكاڵ تاووتوێى رێكخستنى عه‌لوه‌كان ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌پێشنیازى بیمه‌ى كشتوكاڵى و تاووتوێكردنى رێكخستنى عه‌لوه‌كان، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ڕۆژی چوارشه‌مه‌ 2019/12/11، لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى عه‌بدولسه‌تار مه‌جید سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێى رێكخستنى عه‌لوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رده‌میانه‌ كرا به‌جۆرێك كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى هاووڵاتییان و جووتیاراندا بێت.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌پێشنیازى بیمه‌ى كشتوكاڵى و دواتر هه‌موارى هه‌ندێ له‌ بڕگه‌و ماده‌كان كراو ماده‌یه‌كیش بۆ پڕۆژه‌ پێشنیازه‌كه‌ زیادكراو به‌ته‌واوى رێكخرا.
له‌به‌شێكى دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و نوسراوانه‌ كرا كه‌ ئاراسته‌ى لیژنه‌كه‌ كرابوون و په‌یوه‌ست بوون به‌كێشه‌و گرفتى جووتیاران و زه‌ویى كشتوكاڵى.