لیژنه‌ى كشتوكاڵ داواى لابردنى زیاده‌ى بانكى كشتو‌كاڵى ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنى چه‌ند پرسێكى كشتو‌كاڵى و داواكارى و كێشه‌ى هاووڵاتییان و جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان، سه‌عات 10ى به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشهمه 2019/12/3، لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى عه‌بدولسه‌تار مه‌جید سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێى داواكارى و كێشه‌ى هاووڵاتییان و جووتیاران كرا‌و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه به راو تێبینى و سه‌رنجه‌كانیان تیشكیان خسته‌سه‌ر كێشه‌ى جووتیاران.
هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ كرا بۆ له‌ناوبردنى كرم و سن و كیسهره، جگه له‌مه‌ش تاووتوێى پرسى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و جووتیارانه كرا كه له‌چه‌ند ساڵى رابردوودا زیانیان بهركهوتهوه به‌هۆى روودانى لافاو له هه‌رێمى كوردستاندا.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه بڕیاریدا به‌فه‌رمى له‌رێگه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه داوا له وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى حكومه‌تى هه‌رێم بكات بۆ لابردنى پاره‌ى زیاده‌ى بانكى له‌سه‌ر جووتیاران و راگرتنى قیسته‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ى زیانیان به‌ركه‌وتووه‌و جووتیاران پاره‌یان لاى حكومه‌ته.