Skip to the content
Menu

لیژنه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى پێشنیازه‌یاساى ماده‌هۆشبه‌ره‌كان تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پێشنیازه‌یاساى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و ئه‌و كێشه‌و داواكارییانه‌ى هاووڵاتییان كه‌ ئاراسته‌ى لیژنه‌كه‌ كراون، سه‌عات 12:30ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2019/12/11، لیژنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌ مافى مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى رۆمیۆ هه‌كارى سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌، كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشنیازه‌یاساى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ عه‌قڵییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان تاووتوێ كرا به‌مه‌به‌ستى ده‌ستنیشانكردنى تێبینى و سه‌رنجه‌كانى ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ له‌باره‌یه‌وه‌.
به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ته‌رخان كرا بۆ تاووتوێكردنى ئه‌و نوسراوانه‌ى كه‌ ئاراسته‌ى لیژنه‌كه‌ كرابوون و به‌شێك له‌و نووسراوانه‌ى كه‌ په‌یوه‌ست بوون به‌كێشه‌و داواكارى هاووڵاتییان وه‌ڵامدرانه‌وه‌.