لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافى ئافره‌ت تاووتوێى پلانى شه‌ش مانگى خۆى ده‌كات
به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى پلانى شه‌ش مانگى داهاتووی لیژنه‌كه‌و چۆنیه‌تیى دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانى تایبه‌ت به‌داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2019/12/11، لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافى ئافره‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى له‌نجه ئیبراهیم سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و ئه‌ندامانى لیژنه‌كه كۆبووه‌وه .
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێى پلانى شه‌ش مانگى داهاتووى لیژنه‌كه كرا‌و به‌پێویست زانرا كه له‌هه‌فته‌ى داهاتوودا ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنى بكرێت.
له‌به‌شێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانى تایبه‌ته به‌به‌رگریكردن له مافى ئافره‌ت كرا به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كردن و هه‌موارى پێشنیازه یاسا.
له‌كۆتاییدا لیژنه بڕیاریدا سه‌ردانى ته‌واوى ئه‌و فه‌رمانگه حكومییانه بكات كه په‌یوه‌ستن به‌لیژنه‌كه‌وه بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له كێشه‌و گرفته‌كانیان و چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنیان.