لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 2019/12/9، لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا له په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.ئیسماعیل سگێری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا بۆئه‌وه‌ی له داهاتوودا كاری له‌سه‌ر بكرێ، له‌وانه به‌دواداچوون بۆ ئیشوكاره‌كانی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و خه‌رجییه‌كان و میلاكاتی ناو په‌رله‌مان و نوسینگه‌كانی په‌رله‌مان له پارێژگاكان و قه‌زاكانی كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕیاردرا له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ دیوان و سه‌رجه‌م نوسینگه‌كانی په‌رله‌مان كۆببنه‌وه به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی كه‌موكوڕییه‌كان و كێشه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو.