Skip to the content
Menu

لیژنەی دارایی بەجیا لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و وه‌زیرى شەهیدان كۆبووەوە

به‌مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕكردنى سه‌رنج و تێبینییه‌كان سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌یاساى چاكسازى، ئەمڕۆ سێشەمە 2019/12/24، لیژنه‌ى دارایی و كاروبارى ئابوورى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرپەرشتیی هێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆكى لیژنەو ئاماده‌بوونی زۆربه‌ى ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌و د.ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان، بەجیا لەگەڵ رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم و عەبدوڵا حاجی مەحمود وەزیری كاروبارى شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێم و حكومەت كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەی یەكەم كە لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم بوو راوبۆچوونی وەزارەتی ناوخۆ لەلایەن وەزیرەوە لەسەر پڕۆژەیاسای چاكسازی لەخانەنشینی و مووچەو دەرماڵەو بەخشین و ئیمتیازاتەكانی دیكە لە هەرێمی كوردستان-عێراق خرایە بەردەم لیژنەكە.
لەبەشێكی دیكه‌ى كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو مادەو بڕگانەی پڕۆژەیاساكە كرا كە كه‌ پەیوەست بوون بەوەزارەتی ناوخۆ بەتایبەت رێكخستنەوەی خانەنشینی و مووچەى پاسەوان و ماف و ئیمتیازاتەكانیان.
لەكۆبوونەوەی دووەمیشدا لەگەڵ عەبدوڵا حاجی مەحمود وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان گفتوگۆ لەسەر دادپەروەری لە پڕۆژەیاساكە كرا بۆ رێكخستنەوەی خانەنشینی و مووچەو ماف و ئیمتیازاتی خانەوادەی شەهیدان و پاكسازیكردن لەلیستی مووچەكانیان.
لیژنەی دارایی و وەزیری شەهیدان ئەو سەرنج و تێبینییانەی لەسەر پڕۆژەیاساكە هەیان بوو ئاڵوگۆڕیان كردو واش بڕیارە كۆبوونەوەی داهاتووى لیژنەكه‌ لەگەڵ وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم بۆ هەمان مەبەست لەتەلاری پەرلەمانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.