لیژنەی شەهیدان راپۆرتی خۆی لەسەر پڕۆژەیاسای چاكسازی ئامادەكرد
بهمهبهستی گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنی بڕگەو مادەكانی پڕۆژەیاسای چاكسازی، لیژنهى كاروبارى شههیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی له پهرلهمانی كوردستان بەسەرپەرشتیی سوسن محەمەد میرخان سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكى لیژنهو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكاران لیژنەكە كۆبووهوە.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتۆگۆ لەسەر بڕگەو مادەكانی پڕۆژەیاسای چاكسازی لە خانەنشینی و مووچەو دەرماڵەو بەخشین و ئیمتیازاتەكانی دیكە لە هەرێمی كوردستان-عێراق كراو تیشك خرایەسەر بڕگەو مادەكانی یەكەم و دووەم و شەشەم و حەفتەمی پڕۆژەیاساكەو لیژنە چەند تێبینی و سەرنج و پێشنیازێكی بۆ دەوڵهمەندكردنی پڕۆژە یاساكە خستەڕوو.
هەر له كۆبوونەوەكەدا بەڕاوێژ ئەندامان لەگەڵ راوێژكارانی لیژنەكە تاووتوێی بڕگەو مادەكانی 17 و 18 و 19 یان كرد كە تایبەتن به مووچەو خانەنشینی و ئیمتیازاتەكانی شەهیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا لیژنەكه راپۆرتی خۆی لهسهر پڕۆژهیاساكه ئامادەكرد بهمهبهستی ئاڕاستەكردنی بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان.