لیژنەی پێشمەرگە لەگەڵ ژماره‌یه‌ك له راوێژکارانی هاوپەیمانان سەبارەت بەیەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە كۆبووه‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشەممه 2019/12/11، لیژنەی کاروباری پێشمەرگە له په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرپەرشتیی رێڤنگ هروری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامانی لیژنەكه کۆبوونەوەیەکی گرنگی لەگەڵ ژماره‌یه‌ك له راوێژکارانی هاوپەیمانان کە نوێنەرایەتیی وڵاتانی ئیتاڵیا‌و هۆڵەنداو ئەمریکاو چەندین وڵاتی تریان دەکرد ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەكەدا راوێژکارانی هاوپەیمانان سەرجەم بابەت و وردەکاری و پڕۆژەکانی تایبەت بەڕێکخستنی هێزەکانی پێشمەرگەیان باسکرد.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە نزیکەی سێ سه‌عاتی خایاند سەرجەم هۆکارەکانی بەردەم یەکنەگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە خرانەڕوو و گفتوگۆیان لەسەر کرا،
لەتەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا بەئامارو ژمارە باس لەو هاوکارییانە کرا کەهێزەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابینی دەکەن، هەروەها لەڕووی هاوکاریی مادیشەوە.
تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە باسكردن بوو له‌بوونی هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش کرا لەنێوان هێزەکانی عێراقی و هێزەکانی پێشمەرگەو نەهێشتنی بۆشایی ئەمنی لەنێوانیاندا.
لە کۆتاییدا هەریەک لە ئەندامان راوبۆچوونه‌كانیان خستەڕوو.